سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ ژمارەیەک بریکاری وەزیر کۆدەبێتەوە
ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران د.مەحمود مەشهەدانی لەگەڵ ژمارەیەک بریکاری وەزیر کۆبووەوە، بۆ تاوتوێکردنی پرسەکانی تایبەت بە دامودەزگاکانی دەوڵەت.
ئامانجی کۆبوونەوەکە بریتیبوو له بەرزکردنەوەی هاوکاری نێوان دەسەڵاتی جێبەجێکردن و یاسادانان و دیاریکردنی ئەولەویەتەکانی نیشتمانی و پەرەپێدانی پلانی پێویست بۆ گەیشتن بە گەشەپێدانی بەردەوام.
دکتۆر مەحمود مەشهەدانی جەختی لەسەر پێویستی کاربەدەستانی جێبەجێکردن کردەوە، کە ئەولەویەت بدەن بە خزمەتکردنی خەڵک و پشت بە پلانی زانستی بیرکراوە لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکاندا.
ههروهها سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران جەختی لە بەهێزکردنی هاوکاری و هەماهەنگی نێوان دەسەڵاتداران و زەمینە خۆشکردن بۆ دەسەڵاتی یاسادانان بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانی خۆی کردەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
٧ی ژانویەی ٢٠٢٥