سه‌رۆكسه‌رۆكایه‌تی‌مثبت

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەرپرسی کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دکتۆر مەحمود مەشهەدانی، پێشوازی لە جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خاتوو ڤیکتۆریا تایلۆر و بەرپرسی کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا خاتوو ئەلیزابێس ترودۆ کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بابه‌تی‌ بەرزکردنەوەی هاریکاری دووقۆڵی نێوان عێراق و ئەمریکا لە بوارە جیاجیاکاندا کرا، دیارترینیان بواری‌ سیاسی و ئابووری، ئەمە جگە لە تاوتوێکردنی پرس و پێشهاتە هەنووکەییەکانی دۆخی ناوچەکە و کاردانەوەکانیان لە ناوچەکەدا.
لە میانی دیدارەکەدا پێداچوونەوە بەو ئالنگارییانه‌ی‌ بەردەم هەرێم بە گشتی و عێراق بەتایبەتی کرا، هەروەها ڕێگاکانی بەرزکردنەوەی دیالۆگ و لێکتێگەیشتنی نێوان هەردوولا.
له‌ كۆتاییدا هەردوولا جەختیان لە گرنگی پەیوەندی بەردەوام و بەهێزکردنی هاوکاری سیاسی و ئابووری کردەوە.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی‌
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
١٢ی ژانویەی ٢٠٢٥