سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران سەردانی قەزای گوێڕ لە پارێزگای نەینەوا دەکات بۆ بینینی دۆخهكهی
سەرۆکی ئهنجومهنی نوێنهران د.مەحمود مەشهەدانی، سەردانێکی مەیدانی بۆ قەزای گوێڕی سهر به پارێزگای نەینەوا ئەنجامدا بۆ بینینی دۆخهكهی و لهلایهن پارێزگاری نەینەوا بهڕێز عەبدولقادر دهخیل و پەرلەمانتار توعما لهێبی و شێخ ئەنوەر نەدا ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری هۆزهكان و شێخ تەها شهحاده شێخی خێڵی لهێب له قەزای گوێڕ و ژمارەیەک شێخ و کەسایەتییە دیارەکانی هۆزەكانی عەرەب و کوردەکانی قەزاکە پێشوازی لێكرا.
لە میانەی سەردانەکەدا دکتۆر مەحمود مهشهەدانی پوختەیەکی پێشكهشكرد لەبارەی ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشکەش بە قەزاکە و ناوچەکانی دەوروبەری کراون، کە ڕەنگدانەوەی هەوڵەکانی حکومەتی عێراقە بۆ باشترکردنی ئاستی ژیان و دابینکردنی پێداویستیەکانی هاوڵاتیان.
دکتۆر مەحمود مەشهەدانی ستایشی هاریکاری نێوان حکومەتی خۆجێی و عەشیرەتەکانی کرد، لە بەرزکردنەوەی سەقامگیری ئەمنی، کە یەکێکە لە گرنگترین و گەورەترین ئالنگارییهكانی بەردەم ناوچهكهو جەختیكردهوه لەسهر گرنگی هاوبەشی نێوان هەموو لایەنەکان، بۆ گەیشتن بە ئامانجە هاوبەشەکان و ڕایگەیاند: “ئێمە لە ئەنجومەنی نوێنەران پاڵپشتی هەموو پارێزگارەکان دەکەین”، لە نوێنەران لە ژێر سەرکردایەتی من دەرگاکانی بەڕووی هەموو خەڵکدا کراوە دەهێڵێتەوەو ئاماژەی بەوەشکرد: “ئەمڕۆ ئێمە لە نەینەواین بەهۆی ئەو هەمەجۆرییەی ئەم پارێزگایه هەڵیگرتووە کە هەموو پێکهاتە عێراقییەکان و نەتەوەکان کۆدەکاتەوە، ئێمە عەرەب و کورد و تورکمان و ئێزیدی و شەبەک و کاکەییەکانمان هەیە.”
ئەم سەردانە لەچوارچێوەی گەشتێکدا دێت کە چەند ناوچەیەکی عێراقی لەخۆدەگرێت، ئامانجیش لێی بریتییە لە بەرزکردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ هاوڵاتیان و گوێگرتن لە داواکاری و پێداویستیەکانیان، کە جێبەجێکردنیشی بە دەستوور گەرەنتی کرابوو.
نوسینگەی ڕاگەیاندن
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤