سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران د.مەحمود مەشهەدانی لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری دادوەر دکتۆر فایق زەیدان کۆدەبێتەوە
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران د.مەحمود مەشهەدانی، ئەمڕۆ هەینی، لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری دادوەر دکتۆر فایق زەیدان کۆبووەوە، بە ئامادەبوونی بەرپرسی فەرمانگەی ئەوقافی سوننە بەڕێز مهشعان خەزرهجی.
لە کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایەسەر کۆمەڵێک بابەتی بەرژەوەندی هاوبەش، لەوانە یاسای لێبوردنی گشتی.
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە میانی کۆبوونەوەکەدا دووپاتی کردەوە کە قۆناغی داهاتوو شایەتحاڵی پەسەندکردنی کۆمەڵێک یاساو پێشنیازی ڕێککەوتنی لەسەرە، بۆ هەموارکردنەوەی یاسای لێبوردنی گشتی، کە ئێستا خراوەتە بەردەم ئەنجومەنی نوێنەران، هەروەها کاراکردنی ڕۆڵی سەرپەرشتیاری بۆ دەستەبەرکردنی دادپەروەری و شەفافیەت لە دامەزراوە جیاوازەکانی حکومەتدا.
هەروەها لە دیدارێکدا هەردوولا باسیان لە ڕێگاکانی بەرزکردنەوەی هاوکاریی هاوبەش لە نێوان ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە هەموو ڕووە دادوەریی و یاساییەکان کرد، بە شێوەیەک کە هاوکار بێت بۆ گەیشتن بە بەرژەوەندی گشتی و بەهێزکردنی دۆخی یاسا و دامودەزگاکان.
نوسینگەی ڕاگەیاندن
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤