سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران د.مەحمود مەشهەدانی ناوچەکانی پشتێنەی باکووری بەغدا به‌سه‌ردەکاته‌وه‌و جەخت لەسەر جێبەجێکردنی پڕۆژە دواکەوتووەکان دەکاتەوە

سەرۆکی ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران د.مەحمود مەشهەدانی، ئەمڕۆ هەینی، گەشتێکی مەیدانی لە ناوچەکانی پشتێنەی باکوری بەغدا ئەنجامدا، تێیدا چاویكه‌وت به‌ بەڕێوەبەری شارەوانی تارمیە ئەندازیار تەیسیر محەمەد مەحمودو ژمارەیه‌ك له‌ شێخ و کەسایەتییە دیارەکانی قەزای تارمییە و تاجی و قەزای ئەلمەشاهەدە و ئەلعەبایجی.
سەرۆک مەشهەدانی باسی لە ئاستەنگەکانی بەردەم جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی گەشەپێدان و خزمەتگوزاری لەو بوارانە کردو جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە چارەسەری پڕۆژە دواکەوتووەکان بکرێت و بە خێرایی تەواو بکرێن، ئاماژه‌شی به‌وه‌كرد كه‌ کارەکان لە ئارادایە بۆ لابردنی ئەو ئاستەنگانەی کە ڕێگری لەم پڕۆژانە دەکەن، بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندی هاوڵاتیان بکات و بەشداربێت لە باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزاری.
سەرۆک مەشهەدانی بەڵێنیدا بەدواداچوون بۆ کێشەی کەمی دەرمان لە ناوەندە تەندروستیەکانی قەزاکەو قەزاکانی سەر بە قەزاکە بکات و لەڕێگەی پەیوەندیکردن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان و پشتیوانی پێشکەش بکات.
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران هەروەها بەڵێنێکی به‌ڕێز محەممەد سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشکرا کرد، بۆ سەردانی قەزای تارمیەو قەزاکانی سەر بە خۆی بکات بۆ جێبەجێکردنی خزمەتگوزارییە پێویستەکانی زیاتر جەختیشی لەوە کردەوە کە دۆخی ئەمنی ناوچەکانی پشتێنەی بەغدا زۆر باشەو ستایشی ڕۆڵەکەی دەکات لە هێزە ئەمنییەکان کە بەشدارییان لە سەقامگیری ئەو ناوچانەدا کردووە.
لە چوارچێوەیەکی پەیوەندیداردا د.مەشهەدانی ڕوونیکردەوە، ئەم سەردانە لە چوارچێوەی زنجیرەیەک گەشتدا دێت، کە لە پارێزگای دهۆک دەستیپێکردووە و تا پارێزگاری بەسرە بەردەوام دەبێت، بە ئامانجی بەدواداچوون بۆ پێداویستیەکانی هاوڵاتیان و جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان و دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژە خزمەتگوزاریانەی کە پەیوەندییان بە گەلی عێراقەوە هەیە.

نوسینگەی ڕاگەیاندن
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤