سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران د.مەحمود مەشهەدانی، پێشوازی لە سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆکی پارتی تەقەدوم دەکات

سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران د.مەحمود مەشهەدانی، لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی، پێشوازی لە سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆکی پارتی تەقەدوم بەڕێز محمد حەلبوسی کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی کۆمەڵێک دۆسیه‌ی‌ گرنگ کرا، کە خراوەنه‌تە سه‌ر مێزی گفتوگۆی نێوان هێزە سیاسییەکان، هەروەها دیارترین یاساکان کە ئەنجومەنی نوێنەران بەنیازە پەسەندی بکات.
سەرۆک مەشهەدانی جەختیكرده‌وه‌ لەسه‌ر پێویستی یاسادانانی یاسای گرنگ و کاراکردنی ڕۆڵی چاودێری و یاسادانانی ئەنجومەنی نوێنەران و هەماهەنگی نێوان هێزە سیاسییەکان بۆ جێبەجێکردنی کاغەزی ڕێککەوتنی سیاسی، بۆ ئەوەی ئەو یاسا گرنگانەی تێیدا هاتووە بە یاسا دەربکرێن، دیارترینیان یاسای لێبوردنی گشتی، بۆ دابینکردنی دادپەروەری بۆ خەڵکی ستەملێکراو و بێتاوان.
هەر لە دیدارەکەدا تاوتوێی‌ بارودۆخی عێراق و ئەو ڕووداوانەی لە ناوچەکەدا ڕوودەدەن كراو جەختكرایه‌وه‌ لەسەر گرنگی پشتیوانیکردنی هەوڵەکان بۆ وەستاندنی شەڕی غەززە و لوبنان.

نوسینگەی ڕاگەیاندن
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤