سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران د.مەحمود مەشهەدانی پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران دەکات

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران د.مەحمود مەشهەدانی، ئەمڕۆ چوارشەممە، پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ کاروباری کونسوڵگەری به‌ڕێز وەحید جەلالزادە و شاندی یاوەری کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و کۆماری ئیسلامی و ڕێگاکانی هاوکاری لە بواری یاسادانان و دیپلۆماسی و چالاککردنی یاداشتەکانی لێکتێگەیشتنی نێوان لیژنە هاوبەشەکانی هەردوو وڵات تاوتوێکران.
هەردوولا جەختیانكرده‌وه‌ لە گرنگی هاوکاری هاوبەش لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان و بەرزکردنەوەی ئاسایش و سەقامگیری لە خزمەت گەلانی ناوچەکەدا.
لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمان کەریم علێوی محەممەداوی پەرلەمانتاری یەکێتی ئامادەیبوو.

نوسینگەی ڕاگەیاندن
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤