سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران د.مەحمود مەشهەدانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئیمارات لە عێراق دەکات

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران د.مەحمود مەشهەدانی، ئەمڕۆ سێشەممە، پێشوازی لە باڵیۆزی وڵاتی‌ ئیمارات لە عێراق بەڕێز عەبدوڵڵا مەته‌ر مەزروعی کرد.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا باڵیۆزی ئیماراتی‌ سڵاو و پیرۆزبایی سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانیی فیدراڵی ئیمارات بەڕێز سەقر قوباش گه‌یانده‌ مه‌شهه‌دانی‌، بە بۆنەی دەستبەکاربوونی لە پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی‌ عێراق و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە پۆسته‌كه‌یداو ستایشی پەیوەندی برایەتی نێوان هەردوو وڵاتی برا كرد.
لای خۆیەوە دکتۆر مەحمود مەشهەدانی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئەو پیرۆزباییانە دەربڕی و جەختی لە قووڵایی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و ئیمارات و گرنگی پتەوکردنی هاریکاریی پەرلەمانیی نێوان هەردوو وڵات کردەوە.

 

نوسینگەی ڕاگەیاندن
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤