سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران د.مەحمود مەشهەدانی پێشوازی لە باڵیۆزی چین دەکات
سەرۆکی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران د.مەحمود مەشهەدانی، ئەمڕۆ سێشەممە، پێشوازی لە باڵیۆزی چین لە عێراق به‌ڕێز تسوی وی کرد.
باڵیۆزی چین پیرۆزبایی لە د.مەحمود مەشهەدانی کرد، بەبۆنەی دەستبەکاربوونی له پۆستی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە کارەکانیدا.
لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و چین تاوتوێ کرا، هەروەها ڕێگاکانی به‌هێزكردنى هاریكارى هاوبه‌ش، بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندییەکانی هەردوو گەل و هەردوولا چەندین بۆچوونیان ئاڵوگۆڕ کرد سەبارەت بە پەیوەندییەکانی هاوبەشی ستراتیژی عێراق و چین، لە لایەنە ئابووری و بازرگانی و پیشەسازییەکاندا.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه دکتۆر مەحمود مەشهەدانی گوتی كه پەیوەندییەکانی عێراق و چین بە بەهێزی و سەقامگیرییانەوە تایبەتمەندە، بەتایبەتی لە بوارەکانی سیاسی، ئابووری، گەشەپێدان و گەشتیاریدا، ئەمەش هانی هەردوولا دەدات بۆ پاراستن و پەرەپێدانیان.
هه‌روه‌ها سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داوای له چین و وڵاتانى تر‌ى جیهان کرد، پشتیوانی له دۆزی فه‌له‌ستین بکه‌ن و هه‌وڵه‌کان بۆ ڕاگرتنی شه‌ڕی ناڕه‌وا له لایه‌ن قه‌واره‌ى زایۆنیستی به‌رامبه‌ر غه‌ززه و لوبنان به هێزتر بکه‌ن.
نوسینگەی ڕاگەیاندن
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤