سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران د.مەحمود مهشهەدانی پێشوازی لە پارێزگاری سەلاحهدین بەڕێز بەدر فهحل دەکات
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران د.مەحمود مهشهەدانی، ئەمڕۆ سێشەممە، پێشوازی لە پارێزگاری سەلاحهدین بەڕێز بەدر فهحل کرد.
بەڕێز بەدر الفحال پیرۆزبایی لە دکتۆر مەشهەدانی کرد بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران.
دواتر سەرۆک مەشهەدانی جەختیكردهوه لەسهر پێویستی یەکخستنی کارەکانی نێوان پارێزگارەکان و ئەنجومەنه هەڵبژێردراوەکان و داڕشتنی ئەو پلانانە بهشێوهیهك کە هاوکار بن لە پەرەپێدانی خزمەتگوزاریەکان و پێشخستنی دۆخی خزمەتگوزارییەکانیان لە سەرجەم پارێزگارەکانی عێراق.
لهلای خۆیهوه بەڕێز فەحل ئەو تێبینیانەی بەرزنرخاند کە سەرۆک مەشهەدانی لە بواری پەرەپێدانی کاری سەرجەم پارێزگارەکاندا پێشکەشی کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
بەغدا 11/12/2024