سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران د.مەحمود مه‌شهەدانی پێشوازی لە شێخی گشتی هۆزی‌ جەنابی دەکات

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دکتۆر مەحمود مەشهەدانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، پێشوازی لە شێخی گشتی هۆزی‌ جەنابی عەدنان عەبدول مونعیم جەنابی و ژمارەیەک لە کەسایەتییە دیارەکانی خێڵەکە کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کۆمەڵێک تەوەری گرنگ تاوتوێ کرا، کە کاریگەرییان لەسەر ژیانی هاوڵاتیان هەیە، دیارترینیان یاسای گرێبەستە کشتوکاڵییەکان کە ئامانجی ڕێکخستنی پەیوەندییەکانی نێوان جووتیاران و دەزگاکانی حکومەت و یاسای لێبوردنی گشتی.
سەرۆک مەشهەدانی جەختی لە پەرۆشی خۆی کردەوە بۆ هاوکاری لەگەڵ هەموو پێکهاتەکانی کۆمەڵگەی عێراق، بۆ گەیشتن بە دادپەروەری و یەکسانی بۆ هاوڵاتیان، هەروەها یاسادانان بۆ یاسا کە مافی تاک و گروپە لاوازەکان بپارێزێت و بەشدار بێت لە بنیاتنانی ئایندەیەکی باشتر بۆ عێراق.
له‌لای خۆیەوە شێخ عەدنان جەنابی پاڵپشتی تەواوی خۆی بۆ کارەکانی ئەنجومەنی نوێنەران بە سەرۆکایەتی دکتۆر مەحمود مەشهەدانی دەربڕی و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.

نوسینگەی ڕاگەیاندن
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤