سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران د.مەحمود مه‌شهەدانی، سەردانی “گوندی گعێتل” سه‌ر به قەزای مەخموور دەکات و لەگەڵ ژمارەیەک هاوڵاتی کۆدەبێتەوە
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دکتۆر مەحمود مه‌شهەدانی، بە یاوەری پارێزگاری نەینەوا بەڕێز عه‌بدولقادر دەخیل و شێخ ئەنوەر نەدا ڕاوێژکاری سەرۆکی حکومەت، سەردانی گوندی گعێتلی سه‌ر به قەزای مەخمور کرد، بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی دۆخی گوند و قەزاکە.
دوای پێشوازییەکی گەرم له‌لایه‌ن خه‌ڵكی گونده‌كه‌وه بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن، د.مەحمود مەشهەدانی جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئەو خزمەتگوزارییانەی لێرە و لە هەموو شوێنێکی عێراق پێشکەش بە گەلەکەمان دەکرێت بەشێکن لەو مافانەی هاوڵاتیان، ئێمەش چاودێری ئەوە دەکەین بە مەبەستی گه‌یاندنی خزمەتگوزارییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ڕاستەوخۆ .
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی گوێیستی پێداویستییەکانی گوندەکەبوو له خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان، بەو پێیەی هاووڵاتیان پێویستییەکی بەپەلەیان بۆ دابینکردنی قوتابخانەی نوێ هه‌یه‌و له‌لایه‌ن خۆیه‌وه مه‌شهه‌دانی داواكارییه‌كانیان ئاڕاستەی وەزارەتی پەروەردە کرد، بۆ ڕەچاوكردنی ئەو داواکاریانەو کار بۆ باشترکردنی ڕەوشی پەروەردەیی ناوچه‌كه بکات.
ئەم سەردانە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتدا دێت بۆ به‌هێزكردنی پەیوەندی لەگەڵ هاوڵاتیان و وەڵامدانەوەی پێداویستیەکانیان.
نوسینگەی ڕاگەیاندن
بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤