سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران د.مەحمود مه‌شهەدانی پێشوازی لە بەڕێز شێخ که‌سنه‌زانی دەکات
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق د.مەحمود مه‌شهەدانی، ئەمڕۆ سێشەممە، پێشوازی لە بەڕێز شێخ شەمسه‌ددین محمد نەهرۆ که‌سنه‌زانی شێخ و ڕێنوێنی ته‌ریقه‌تى قادری كه‌سنه‌زانى کرد.
بەڕێز شێخ شەمسه‌ددین محمد نەهرۆ كه‌سنه‌زانى پیرۆزبایی لە دکتۆر مەحمود مەشهەدانی کرد، بەبۆنەی دەستبەکاربوونی لە پۆستی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.
لە میانی دیدارەکەدا گفتوگۆیەک سەبارەت بە گرنگی ڕۆڵی ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆکایەتییەکەی لە پەسەندکردنی یاساکان و چاودێریکردنی ئەدای حکومەت لە پێناو خزمەتکردنی عێراق و سەرجەم عێراقییەکان ئەنجامدرا.
نوسینگەی ڕاگەیاندنى
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤