سه‌رۆكسه‌رۆكایه‌تی‌مثبت

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران داوا دەکات یەکشەممەی داهاتوو دانیشتنێکی تایبەت ئەنجام بدرێت

بە پشتبەستن بە مادەی 58/یەکەم لە دەستوور و مادەی 34/سێیەم لە پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی نوێنەران و بەهۆی نزیکبوونەوەی تەواوبوونی ماوەی دەستەی کۆمسیاران لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و لەسەر بنەمای داواکارییەک كه‌ لەلایەن دەستەی کۆمیساریاوە پێشکەش کراوە، بە پشتبەستن بە مادەی ٧/یەکەم لە یاسای کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ژمارە هەموارکراوی ٣١ی ساڵی ٢٠١٩، داوا لە ئەنجومەنی نوێنەران دەکەم ڕۆژی یەکشەممە، ١/٥/٢٠٢٥، کاتژمێر یەک دانیشتنی نائاسایی ئەنجام بدات.
بە مەبەستی بڕیاردان لەسەر درێژکردنەوەی ماوەی كاركردنی‌ دەستەی کۆمسیاران لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان

نوسینگەی ڕاگەیاندنی‌
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
٢ی ژانویەی ٢٠٢٥