سه‌رۆكسه‌رۆكایه‌تی‌مثبت

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بەشداری لە فێستیڤاڵی یادکردنەوەی سەرکردەکانی سەرکەوتن دەکات کە لەلایەن باڵیۆزخانەی ئێران لە بەغدا به‌ڕێوه‌چوو

ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دکتور مەحمود مەشهەدانی، بەشداری لە فێستیڤاڵی یادکردنەوەی‌ سه‌ركرده‌كانی‌ سه‌ركه‌وتن کرد، کە لەلایەن باڵیۆزخانەی ئێران لە بەغدا بەبۆنەی پێنجەمین ساڵیادی شەهیدبوونی سەرکردەکانی سه‌ركه‌وتن ڕێکخرابوو.
سەرۆک مەشهەدانی بانگهێشتنامه‌یه‌كی‌ فەرمی لەلایه‌ن باڵیۆزخانەی ئێران لە بەغدا به‌ده‌ست گه‌یشت، بۆ بەشداریکردن لەو فێستیڤاڵە.
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە فێستیڤاڵەکەدا کورتە وتارێکی پێشکەش کرد، تیایدا باسی لە پێویستی یەکڕیزی نیشتمانی لە نێوان پێکهاتەکانی کۆمەڵگە کرد و ئاماژەی بە یەکگرتوویی عێراقییەکان لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریزمی داعش کرد .
هه‌روه‌ها مەشهەدانی جەختی لە ستایشی هەموو ئەو شەهیدانە کردەوە کە لە پێناو خاک و یەکڕیزی عێراقدا گیانیان بەخشی.

نوسینگەی ڕاگەیاندن
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
١ی كانوونى دووه‌م ٢٠٢٥