سەرۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بەشداری لە ڕێوڕه‌سمی ساڵیادی شەهید سه‌ید محمد باقر ئەلحەکیم دەکات
ئەمڕۆ شەممە، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دکتۆر مەحمود مه‌شهەدانی، بەشداری کرد لە مەراسیمی یادکردنەوە کە لەلایەن نووسینگەی بەڕێز عەمار ئەلحەکیمەوە بە بۆنەی بیست و دووهەمین ساڵیادی کۆچی دوایی شەهید محمد باقر ئه‌لحه‌کیم بەڕێوەچوو .
له میانه‌ی ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا، دکتۆر مه‌شهدانی وتارێكی پێشكه‌ش كرد، تێیدا جه‌ختی كرده‌وه له سه‌ر گرنگی یه‌کڕیزی نه‌ته‌وه‌یی و داوای تێپه‌ڕاندنی هه‌ڵه‌کانیشی کرد، دوای ده‌ستنیشانکردنی هه‌ڵه‌کان و دوورکه‌وتنه‌وه له عه‌قڵییه‌تی ئۆپۆزسیۆن که ڕێگره له بنیاتنانی ده‌وڵه‌ت.
مەشهەدانی وتی: ئەگەر ڕژێمی سوریا لەگەڵ ئۆپۆزسیۆن ئاشتبووایە، ئەوا بابەتێکی تری هەبوو، بەڵام ئەوان شکستیان هێنا، هەر بۆیەش دەبێت واز لە عەقڵیەتی ئۆپۆزسیۆن بهێنین ئەگەر بمانەوێت دەوڵەتێکی بەهێز و سەقامگیر بنیات بنێین.
هه‌روه‌ها ئاماژەی بەوەشکرد كه هێشتا هەندێک سەرکردە مامەڵە لەگەڵ عەقڵیەتی ئۆپۆزسیۆن دەکەن و ئەمەش بە وێرانکەر دادەنرێت نەک بنیاتنەر و پێویستە سەرنجمان لەسەر یەکێتی چینایەتی هه‌بێت، چونکە لە هەموو دۆسیه‌كی تر گرنگترە و تەنها لە ڕێگەی ڕەزامەندی و دەستنیشانکردنی کێشەکان و چارەسەرکردنیانەوە دەتوانرێت بەدەستبهێنرێت.
هه‌روه‌ها دکتۆر مه‌شهدانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد که وتاری ئاشتەوایی یەکێکە لەو ئامرازە گرنگانەی کە دەتوانێت یارمەتیدەرمان بێت بۆ پێداچوونەوە بە هەڵەکان و گەیشتن بە یەکڕیزی نیشتمانی.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
٤ی كانوونى دووه‌م ٢٠٢٥