سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران کۆبونەوەیەکی ئەنجامدا بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێکی تایبەت بە کارەکانی ئەنجومەن

سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران کۆبونەوەیەکی بە سەرۆکایەتی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و ئامادەبوونی بەرێز محسن مەندەلاوی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەن و دکتۆر شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆکی ئەنجومەن ئەنجامدا، لە کۆبونەوەکە تاوتوێی چەند پرسێکی تایبەت بە کارەکانی ئەنجومەن کرا، لەگەڵ گرنگ تربن ئەو یاسایانەی خراونەتە بەردەم لیژنەکان، تەئکیدیش کرایەوە لەسەر گرنگی دەرکردنیان لە ماوەی داهاتوودا، لە نێویاندا یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی و چەند یاسایەکی گرنگی تر کە پەیوەدنیان بە کەرتی وەبەرهێنانو ئابوری و کشتوکاڵ و ئاسایش و چاودێری کۆمەڵایەتی هەیە و لەگەڵ پەسەند کردنی چەند بڕیار و رێکەوتنێک کە حکومەت داوای کردون.

ئەنجومەنی نوێنەران
29 نیسان 2023