سهرۆکی لیژنەی ئافرەتی پەرلەمان بەشداری له کۆنفرانسی وەزارەتی داد سەبارهت به پڕۆژه یاسای لاوان دەکات
سەرۆکی لیژنەی ئافرهت و خێزان و منداڵی پەرلەمان، پەرلەمانتار دۆنیا عەبدولجەبار شمەری بەشداری لە کۆنفرانسێکدا کرد، کە لەلایەن وەزارەتی دادی فیدراڵییەوە بەڕێوەچوو لەسەر پڕۆژە یاسای لاوان بە سەرۆکایەتی دکتۆر بورهان قەیسی جێگری وەزیری کاروباری كارگێڕی و دارایی .
لە کۆنفرانسەکەدا گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕكردنهوهی ڕاوبۆچوون لەسەر پەسەندکردنی پڕۆژە یاساکە بهڕێوهچوو، کە باس لە بەشێکی گرنگی خەڵکی وڵات دەکات و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵیان لە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادوەری کە لە دژیان دەرچووەو هەوڵدان بۆ بنیاتنانی ئەم بەشەو بەرزکردنەوەیان، بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندی گشتی وڵاتەکە بکات و دادپەروەری لە کۆمەڵگەی عێراقی ئێمەدا بەدەست بهێنێت .
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١٨ / ٧ / ٢٠٢٣