سه‌رۆكی لیژنه‌ی گواستنه‌وه‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی په‌رله‌مان به‌شداری ده‌ستپێكردنی كاركردن له‌پرۆژه‌ی به‌ستنه‌وه‌ی هێڵی ئاسنین ده‌كات به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیری گواستنه‌وه‌و پارێزگاری به‌سرا
لیژنه‌ی گواستنه‌وه‌و په‌یوه‌ندییه‌كان به‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانتار زه‌هره به‌چاری به‌شداریكرد له‌دانانی به‌ردی بناغه‌ی ده‌سپێكردنی كار له‌پرۆژه‌ی به‌ستنه‌وه‌ی هێڵی ئاسنینی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له‌نێوان به‌سراو شه‌لامچه به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیری گواستنه‌وه‌و پارێزگاری به‌سرا و جێگری سه‌رۆكی ئێران و كادیره پێشكه‌وتووه‌كانی پرۆژه‌ی به‌ستنه‌وه‌ی هێڵی ئاسنین ,كه‌ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 3/9/2023 به‌ڕێوه‌چوو .
لای خۆیه‌وه په‌رله‌مانتار زه‌هره به‌چاری بایه‌خی پێداگری حكومه‌تی سودانی بۆ دانانی پرۆژه‌ستراتیژیه‌كانی خسته‌ڕوو كه‌خراوه‌ته سه‌رئه‌رزی واقیع كاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌یه له‌سه‌رخزمه‌تكردنی هاولاَتیانی عێراق و هاتوچۆكه‌رانی هه‌ردوو وڵات , كه‌تیایدا وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه به‌ستنه‌وه‌ی هێڵی ئاسنینی نێوان عێراق و كۆماری ئیسلامی راگه‌یاند بۆ گواستنه‌وه‌ی گه‌شتیاران و زیاره‌تكارانی مه‌زارگه پیرۆزه‌كان .
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی لیژنه‌ی گواستنه‌وه‌و په‌یوه‌ندییه‌كان ئاماژه‌ی به‌و پرۆژه‌یه‌دا كه پایه‌یه‌كی تری پته‌وكردنی ژێرخانی ئابوریمانه و به‌رزكردنه‌وه‌ی توانا عێراقه بۆ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و پێشوازیكردن له گه‌شتیاره‌كان كه‌له‌ئیچرانه‌وه‌و وڵاتانی‌ناوه‌راستی ئاسیاوه دێن له‌ڕێی پرۆژه‌ی به‌ستنه‌وه‌ی ئاسنینه‌وه و حكومه‌تی سودانی چه‌ند بڕیارێكی دا بۆته‌واوكردنی پێداویستی ته‌واوكردنی پرۆژه‌كه , و كاركردنی له‌پرۆژه‌كه‌دا راگه‌یاند و له‌بودجه‌ی 2023 دا جێی كرده‌وه ، وێڕای ئه‌وه‌ش په‌رله‌مانتار زه‌هره به‌چاری جه‌ختیكرده‌وه ” كه پرۆژكه ته‌نها تایبه‌ته به‌خزمه‌تكردنی گه‌شتیاران و زیاره‌تكاران نه‌ك گواستنه‌وه‌ی شتومه‌ك و دیزاینه‌كه‌شی وادانراوه “و ئه‌وه‌ش پشتیان به‌حساباتی توانا و ژماره‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كان به‌ستووه و به‌پێی ژماره‌ی گه‌شتیاران له‌گه‌یشتنیان بۆ ته‌واوكاری ئابووری دیزاین كراوه .
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندن
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
3ی ئه‌یلولی 2023