سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه له گه‌ڵ باڵیۆزی عێراق له سعودیه كۆده‌بێته‌وه
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه په‌رله‌مانتار عامر ئه‌لفایز سه‌رۆكی ته‌مه‌نی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه له باره‌گای لیژنه له گه‌ڵ به‌ڕێز عه‌بدولسه‌تتار جه‌نابی باڵیۆزی عێراق له شانشینی عه‌ره‌بی سعودی كۆده‌بێته‌وه.
هه‌ردوولا رێگه‌چاره‌ی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی و هاوكاری نێوان عێراق و سعودییه‌یان تاوتوێكرد وێڕای پشتیوانی رۆڵی دیبلۆماسی عێراقی چالاك له بنیادنان و چه‌سپاندنی كراوه‌یی نێوان هه‌ردوو وڵات.
سه‌رۆكی ته‌مه‌ن ستایشی ئه‌رك و هه‌وڵه دیبلۆماسییه‌كانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كرد كه له ڕێی باڵیۆزه‌كانییه‌وه ئه‌نجامیداوه.
لای خۆیه‌وه باڵیۆزی عێراق هیوای خواست به زوترین كات سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی برایه‌تی سعودیه – عێراق سه‌ردانی عێراق بكه‌ن و په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی برایه‌تی نێوان براكان پته‌و بكه‌ن له ڕێی چالاككردنی رۆڵی هه‌ردوو لیژنه‌ی برایه‌تی و دۆستایه‌تی له بواره جیاجیاكانی ئابوری و رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تیدا.
دوای دیدار لە گەڵ سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی لیژنەی برایەتی و دۆستایەتی پەرلەمان، هەردوولا لە سەر هەماهەنگی و ئامادەکاری بۆ سەردانەکەی شاندی سعودیە ڕێککەوتن.
هه‌ردوولا رێككه‌وتن له سه‌ر هه‌ماهه‌نگی و ئاماده‌كاری بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی شاندی سعودیه دوای كۆبونه‌وه‌یان له گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و سه‌رۆكی لیژنه‌ی برایه‌تی و دۆستایه‌تی په‌رله‌مان.
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندن
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
14 ی تشرینی دووه‌می 2022