سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌وقاف و خێڵه‌كانی په‌رله‌مان به‌دواداچوون بۆ ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه ده‌كات كه پێشكه‌شی حاجییانی مه‌ككه‌ی پیرۆز ده‌كرێت.
په‌رله‌مانتار شێخ حسێن ئه‌لیه‌ساری، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌وقاف و خێڵه‌كانی په‌رله‌مان ئه‌مڕۆ شه‌ممه سه‌ردانی حاجیانی ماڵی خوایان كرد له مه‌ككه‌ی پیرۆز.
سه‌رۆكی لیژنه‌كه، له میانی سه‌ردانه‌كه‌ی، به‌یاوه‌ریی دكتۆر یاسین ئه‌لعامری ، له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتار نه‌دا ئه‌لگرێتی ئاستی ئه‌و خزمه‌تگوزارییه پزیشكییه باشه‌یان بینی كه پێشكه‌ش به حاجییه نه‌خۆش و به‌ته‌مه‌نه‌كان ده‌كرێت و دڵنیاشبوونه‌وه له بارودۆخی ته‌ندروستییان و، پاشان داوایان له نێرده پزیشكییه‌كه كرد، هه‌وڵی زیاتر بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ خزمه‌تكردنی حاجیانی ماڵی خوای پیرۆز.
له‌لایه‌كی تره‌وه سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ی په‌رله‌مان ئه‌و خواردنانی بینی كه پێشكه‌ش به حاجییان ده‌كردێت، داواشیكرد، بایه‌خ به كواڵێتی خواردنه‌كانی حاجییان بده‌ن.
له‌كۆتایی گه‌شته‌كه‌دا سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌و شاندی یاوه‌ری به‌شداری خوانی حاجییانیان كرد له یه‌كێك له‌و هۆتێلانه‌ی بۆیان ته‌رخانكرابوو له مه‌ككه‌ی پیرۆز.
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندن
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
2 ی حوزه‌یرانی 2024