سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ سه‌رۆك فراكسیۆنه په‌رله‌مانیه‌كان ده‌كات
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 25/11/2024 كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوانی به‌سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر مه‌حمود مه‌شهه‌دانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و نوێنه‌رانی فراكسیۆنه‌کانی په‌رله‌مان هۆڵی ده‌ستوری په‌رله‌مان به‌ست.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی كاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرا له‌م قۆناغه‌ی ئێستا‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخەکە بە گشتی، لەگەڵ به‌دیهێنانی خواست و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هاوڵاتیان و دابینكردنی خزمه‌تگوزاری بنه‌ڕه‌تی بۆیان.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی چه‌ند دۆسیه‌كی گرنگی سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی وڵات كرا‌و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر گرنگی یه‌كڕیزی هه‌موان و یەکخستنی هەوڵی په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزه‌كان له‌پێناو هەنگاونان بەرەو داڕشتنی یاساکان و پەسەندکردنی یاسا گرنگه‌كان و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئاسته‌نگه‌كانی ئەم قۆناغەی ناوچه‌كه پێیدا تێده‌په‌ڕێت لەگەڵ بەردەوامیدان بەکارەکان، دامه‌زراوه‌ی یاسادانانیش ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی نیشتمانی خۆی له چاودێریكردن و یاسادانان جێبه‌جێ بكات.
هه‌روه‌ها مه‌شهه‌دانی دووپاتیكرده‌وه كه واباشه كه هه‌رچی زووبێت ده‌نگ له‌سه‌ر یاسای لێبوردنی گشتی بدرێت به‌هۆی په‌یوه‌ندی یاساكه به مافی كه‌سانێكی زوڵم لێكراو.
دواتر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران گوێبیستی ڕاوبۆچوونی سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان بوو، سه‌باره‌ت به ئه‌و دۆسیانه‌ی له‌سه‌ر خشته‌ی كاره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دان.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
دووشه‌ممه 25/11/2024