سه‌رۆكسه‌رۆكایه‌تی‌مثبت

سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نه‌ێنه‌ران پیرۆزبایی لە دەوڵەتی برای لوبنان دەکات بە بۆنەی هەڵبژاردنی جەنەڕاڵ جۆزێف عەون وەک سەرۆکی کۆماری لوبنان

ئەم ڕووداوە گرنگە هەنگاوێکی گرنگه‌ بەرەو گەیشتن بە سەقامگیری سیاسی و گەشەپێدانی بەردەوام و ئەو هیوایانەی کە لەسەر لوبنان بەستراوەتەوە.
هیوادارین سەرۆکایەتی ژەنەڕاڵ جۆزێف عەون پڕ بێت لە پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی، هاوکات بەشداربێت لە بەهێزکردنی یەکێتی نەتەوەیی و جێبەجێکردنی خواستەکانی گەلی لوبنان.
ئێمە جەخت لەسەر گرنگی پەیوەندیی برایەتی نێوان عێراق و لوبنان دەکەینەوە، هەروەها چاوەڕوانی هاوکاری و هەماهەنگی زیاترین لە بوارە جیاجیاکاندا، ئەمەش وامان لێدەکات ڕووبەڕووی ئاستەنگە هاوبەشەکان ببینەوە و داهاتوویەکی باشتر بۆ هەردوو وڵات بنیات بنێین.
لەم قۆناغەدا هیوای سەرکەوتن بۆ لوبنان و لوبنانییەکان دەخوازین.

د.مه‌حمود مه‌شهدانی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
١٠ی ژانویەی ٢٠٢٥