زاملی پیرۆزبایی له‌ گه‌لی عێراق ده‌كات به‌بۆنه‌ی‌ په‌سه‌ندكردنی یاسای به‌ تاوانناساندنی ئاساییكردنه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل

له‌ روانگه‌ی وته‌ی شه‌هیدی نه‌مر و پاك محه‌مه‌د سه‌در (خودا نهێنییه‌كانی پیرۆزبكات) كه‌ وتبوی “نه‌خێر نه‌خێر ئیسرائیل” و له‌سه‌ر رێنمایی به‌ڕێز موقته‌دا سه‌در، هه‌ڵگری به‌یداخی چاكه‌خوازی “خودا پایه‌داری بكات” سه‌باره‌ت به‌ په‌له‌كردن له‌ ده‌ركردنی یاسای به‌ تاوانناساندنی ئاساییكردنه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، پیرۆزبایی له‌ گه‌لی عێراق ده‌كه‌ین به‌بۆنه‌ی‌ ده‌نگدان له‌سه‌ر یاساكه‌.

ته‌ئكید له‌وه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌و یاسایه‌ به‌كۆی ده‌نگ به‌ مانای ئیراده‌یه‌كی راسته‌قینه‌ی گه‌ل و بڕیارێكی ئازایانه‌ دێت و هه‌ڵوێسته‌كه‌ش له‌سه‌ر ئاستی جیهان یه‌كه‌مه‌، كه‌ ئاساییكردنه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل به‌ تاوان بناسێندرێت، بۆیه‌ داوا له‌ په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی ده‌كه‌ین یاسای له‌و شێوه‌یه‌ ده‌ربكه‌ن كه‌ جێی خواستی گه‌له‌كانمان بێت.

ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌ده‌ین، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌م خوله‌ی ئێستایدا، به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر ده‌ركردنی ئه‌و یاسایانه‌ی‌ ئاسایشی عێراق ده‌پارێزێت و پشتیوان ده‌بێت له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌ل و هێزی وڵات و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا، سوپاسی سه‌رجه‌م نوێنه‌رانی گه‌ل-یش ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ مێژوییه‌ به‌ ده‌نگدانیان له‌سه‌ر یاساكه‌.

به‌ڕێز حاكم زاملی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
٢٠٢٢/٥/٢٦