زاملی سه‌ردانی وێستگه‌ی كاره‌بای غاز ده‌كات و گه‌ڕانێكی مه‌یدانی له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی مه‌دینه سه‌در ئه‌نجامدا
ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه 23- ئایار 2022 حاكم زاملی، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌ردانی وێستگه‌ی كاره‌بای ناوچه‌ی حه‌میدیه‌ی كرد له شاری سه‌در له به‌غداو چاوی كه‌وت به كادیره‌كانی و به‌شه‌كانی وێستگه‌كه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی.
له هه‌مان چوارچێوه‌دا زاملی گه‌ڕانێكی مه‌یدانی له ناو شاری سه‌در ئه‌نجامدا به مه‌به‌ستی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی كه له‌كاتێكی پێشوتردا ده‌ستپێكردنی راگهیاندو گه‌ڕه‌كه‌كانی مونته‌زه‌ر و موتهنهزههـ كه‌رتی 38 و په‌ره‌پێدانی گۆڕه‌پانی 72 و ناوچه‌ی حه‌میدیه ده‌گرێته‌وه.
جێگری یه‌كه‌م له میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا ته‌ئكیدی كرده‌وه له‌سه‌ر پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌تگوزاری به دانیشتوانی مه‌دینه سه‌در و خێزانه به‌غدادییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واوه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كاندا.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
٢٠٢٢/٥/٢٣