زاملی: رۆحی شه‌هید سه‌در “خودا نهێنییەکانیان پیرۆز بکات”، سه‌ركه‌وتنی خوێنی به‌سه‌ر شمشێری سته‌مكاراندا بۆ زه‌ینه‌كان گێڕایه‌وه‌

لە 34 هه‌مین ساڵەی شەهیدبونی فه‌رمانده‌ سەید محەمەد سەدر و دو كوڕو پاكه‌كه‌ی‌ “خودا نهێنییەکانیان پیرۆز بکات”، بە دەستی سەدامی ستەمکار و دەست و پێوه‌نده‌ خوێناوییەکەی، به‌ڕێز حاكم زاملی، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراسته‌ی گەلی عێراق و مه‌رجه‌عه‌ گەورەکان و تەواوی ئوممه‌تی ئیسلامی و سه‌ماحه‌تی موقتەدا سەدری رێبه‌ر “خودا پایه‌داری بكات” و سه‌رجه‌م ئازادیخوازان و چاكه‌خوازان كرد.

له‌ دەقی سەرەخۆشییه‌كه‌ی‌ ئەمڕۆ هەینی – 3ـی حوزەیرانی 2022دا هاتوه‌:

بسم الله الرحمن الرحيم
(( وَلِيَعْلَمَ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا وَيَتَّخِذَ مِنكُمْ شُهَدَاءَ))
صدق الله العلي العظيم

شه‌هاده‌تی مه‌ولای پیرۆز و دو کوڕە پاکەکەی، “خودا نهێنییەکانیان پیرۆز بکات”، وه‌ك به‌رخودانێكی‌ سه‌رانسه‌ری و خاڵی وەرچەرخانێکی گرنگ ده‌مێنێته‌وه‌و به‌رده‌وامی ده‌بێت له‌ رێڕه‌وی ئازادبون له‌ سته‌م و دیكتاتۆری، ئه‌و شه‌هاده‌ته‌ گه‌وره‌یه‌، له‌سه‌ردڵی سه‌رده‌م ئازادیخوازانی جیهان ریشه‌ی‌ داكوتاوه‌و له‌ شۆڕشی وڵاتێكه‌وه‌ بوه‌ به‌ ئه‌زمونێكی مرۆیی و رێڕه‌وێك كه‌ سه‌رجه‌م ئازادیخوازانی جیهان له‌سه‌ری ده‌ڕۆن.

راستی هاواری شەهیدی بەختەوەر (خودا نهێنییه‌كانی پیرۆز بكات) كه‌ ده‌نگی دایه‌وه‌، له‌گه‌ڵ وەستانه‌وه‌ی‌ ئازایانەی لە دژی سه‌رسه‌ختترین ستەمکار، بەربەستی ترسی لای ئیمانداران شکاند و ویژدانی ئەم ئوممه‌ته‌ی‌ زیندو کردەوە، ده‌رونه‌كانی‌ بۆ ركه‌به‌ری له‌گه‌ڵ سته‌مكاران و ده‌ست و پێوه‌نده‌كانیان خرۆشاند، شۆڕشەکەی و راچه‌نینه‌كه‌ی‌ شۆڕشێک بو بۆ بێداركردنه‌وه‌ی‌ هۆشیاری تاک و شۆکێکی توندی لە ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات و له‌ناو کۆمەڵگاکاندا هێنایه‌ ئارا، ئه‌وه‌ش ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یه‌و ده‌سته‌به‌ری ئه‌وه‌ ده‌كات كاروباره‌كان بخرێنه‌وه‌ سه‌ر گێژه‌نه‌ی‌ خۆیان ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی دروست به‌ره‌كه‌ی‌ بچنرێته‌وه‌.

به‌ هه‌مان شێوه‌ شەهید سەدری وه‌لی، بەرپرسیارێتی چاکكردنی ئه‌م ئوممه‌ته‌ی‌ خسته‌ ئه‌ستۆ و خۆی كرده‌ قوربانی به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ به‌یداخی ئیسلام، رۆحی پیرۆزی بۆ لای خوا بەرز بوەوە تا جارێکی دیکە پیشانی بدات خوێن به‌سه‌ر شمشێری سته‌مكارانه‌كاندا زاڵ ده‌بێت.

ئه‌مڕۆش ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئێمه‌یه‌، ئه‌وه‌یه‌ باوه‌ڕمان به‌ رێڕه‌وی ئالی سه‌در هه‌یه‌و پابه‌ندی په‌یامه‌كه‌ی‌ ئه‌وین و له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌كانی رێده‌كه‌ین و ده‌ستمان گرتوه‌ به‌ بنه‌ما راستگۆ چاكسازیخوازییه‌كانییه‌وه‌ كه‌ مه‌ولا سه‌در به‌ خوێنی خۆی نه‌خشه‌ی كێشاوه‌و رۆحی خۆی له‌ پێناودا دانا، له‌سه‌رمانه‌ رێگه‌ی چاكسازییه‌كه‌ی‌ ته‌واو بكه‌ین له‌ پێناو ژیانێكی ئازادی سه‌ربه‌رزانه‌ بۆ عێراقییه‌كان و سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی كه‌ ره‌تی سته‌مكاری بكاته‌وه‌.

به‌ هه‌مان شێوه‌ پێویسته‌ له‌سه‌رمان پابه‌ندبین به‌ رێنماییه‌كانی فه‌رمانده‌ی‌ چاكه‌خواز، به‌ڕێز موقته‌دا سه‌دره‌وه‌ “خودا پایه‌داری بكات” و به‌رده‌وامی بده‌ین به‌ دروستكردنی عێراقێكی به‌هێز و به‌ توانا و كۆتاییهێنان به‌ سه‌رجه‌م دیارده‌كانی سته‌مكاری و قه‌ڵاچۆ و گه‌نده‌ڵی به‌ هه‌مو شێوه‌كانییه‌وه‌و كاربكه‌ین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م عێراقییه‌كان له‌ ئاسایش و ئارامی و خۆشگوزه‌رانیدا بژین.

به‌ڕێز
حاکم ئەلزەمیلی
جێگری یەکەمی سەرۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
2022/6/3