زاملی: بە توانای خۆمان شکستمان بە داعش هێنا… مەترسی توندڕەوی هێشتا بونی هەیەو هەڕەشە لە هەموان دەکات
ئەمڕۆ سێشەممە 24ـی ئایاری 2022، حاكم زاملی، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، سەرپەرشتی كۆبونەوەی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی كرد لەگەڵ شاندی پەرلەمانی ئەوروپا بۆ كاروباری دەرەوەو لیژنەی لاوه‌كی ئەوروپی بۆ ئاسایش و بەرگری لە یەکێتی ئەوروپا.
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا زاملی جەختیکردەوە له‌وه‌ی عێراق بە توانا خاكییه‌كانی خۆی شکستی بە تیرۆری هێنا، چونکە خاوەنی شارستانیەت و مێژو و گەلێکی یەکگرتوە، له‌لای عێراق تێڕوانینی بۆ تیرۆر ئه‌وه‌یه كه وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی و جیهان بەگشتی ده‌كاته ئامانج، بۆیه پێویستە هاوبه‌شی بكرێت له روبهڕوبونهوهشیدا.
ئاماژه‌شیدا به‌وه‌ی؛ یاساگه‌لێك پێشكه‌شبكرێت خزمەت بە دامەزراوەی ئه‌منی بکات و پەرە بە شارەزایی و تواناكانی بدات به‌وپێیه‌ی مەترسی تیرۆر هێشتا بونی هەیە.
جێگری یەکەم ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، رەتکردنەوەی تیرۆر له‌لایه‌ن وڵاتانی ئیسلامییه‌وه، هۆكاربو بۆئه‌وه‌ی به‌ره‌و ئه‌وروپا په‌نگ بخواته‌وه.
هاوكات باسی له‌وه‌شكرد، تیرۆر تەنها لە وڵاتانی ئیسلامی‌دا سنوردار نییە، به‌ڵكو بەشێکی زۆری ئه‌ندامه‌كانی لە زۆرێک لە وڵاتانی رۆژئاواوە هاتون و هەڕەشەیان له‌سه‌ر وڵاتانی جیهان دروستكردوه.
داواشیكرد هەوڵەکان و هاوکاری هەمیشە لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا چڕبكرێته‌وه بەهۆی توانا و شارەزاییە ناوازەکانی لە كایه‌كانی ڕاهێنان و پڕچه‌ككردن و ڕاوێژکاریدا.
لای خۆشیەوە شاندی ئەوروپی دوپاتیكردەوە، كه تەحەداكان لە روبەڕوبونەوەی مەترسی توندڕەوی و تیرۆر هاوبه‌شن و عێراقییەكان ئازایانه لە روبەڕوی ئەم مەترسییه وه‌ستاون، ته‌ئكیدیشیان كرده‌وه له بەردەوامی پاڵپشتیكردنی عێراق لە بوارەكانی تەندروستی و لابردنی مین و پێشكەشكردنی راوێژی ئەمنی و بواره‌كانی تر.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
2022/5/24