زاملى گه‌ڕانێكی مه‌یدانی بۆ شاری سه‌در ئه‌نجامدا به مه‌به‌ستی سهرشتیكردنی شه‌خسی هه‌ڵمه‌تی بوژانه‌وه‌و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ژێر خانی ئابوری شاره‌كه
به‌ڕێز حاكم زاملی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رۆژی شه‌ممه ٢١ – أیار ٢٠٢٢ گه‌ڕانێكی مه‌یدانی بۆ شاری سه‌در ئه‌نجامدا به مه‌به‌ستی سهرشتیكردنی شه‌خسی هه‌ڵمه‌تی بوژانه‌وه‌و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ژێر خانی ئابوری شاره‌كه.
له‌و گه‌ڕانه‌دا زاملی قۆناغه‌كانی قیركردنی رێگاكان و ته‌ختكردنی چاڵه‌كان و لابردنی به‌ربه‌سته‌كانی له چه‌ند كه‌رتێكی شاره‌كه به‌سه‌ر كرده‌وه‌و ته‌ئكیدی له‌وه‌كرده‌وه، هه‌ڵمه‌ته گه‌وره‌كه بۆ بوژانه‌وه‌و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ژێر خانی ئابوری سه‌رجه‌م كه‌رته‌كانی شاری سه‌در ده‌گرێته‌وه‌و واقیعی خراپی خزمه‌تگوزارییه‌كانی تێدا ده‌گۆڕێت، به‌وشێوه‌یه‌ش شایانی خه‌ڵكه‌كه‌یه‌تی؛ ئاستی ژێرخانه‌كه‌ی به‌رز ده‌كرێته‌وه.
جێگری یه‌كه‌م له میانی گه‌ڕانه‌كه‌یدا چاوی به ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر كه‌وت به مه‌به‌ستی گوێگرتن له كێشه‌و گرفته‌كانیان و داواكارییه‌كانیان، سوربونی خۆشی نیشاندا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی له زوترین كاتدا به‌دواداچون بۆ داواكارییه‌كانیان ده‌كات له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
٢٠٢٢/٥/٢