دکتۆر مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران پێشوازی لە باڵیۆزی ڕووسیا دەکات
ئەمڕۆ سێشه‌ممه د.مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، لە نووسینگەی خۆی له په‌رله‌مان، پێشوازیکرد لە باڵیۆزی فیدراسیۆنی ڕووسیا لە عێراق بەڕێز ئەلبروس کوتراشێڤ.
لە میانی دیدارەکەدا پێداچوونەوە بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و ڕێگاکانی پتەوکردنیان لە بوارە جیاجیاکان بەتایبەتی بواری یاسادانان کرا.
سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر گرنگی ڕۆڵی ڕووسیا له پاڵپشتیکردنی عێراق له سه‌ر ئاستی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی و جه‌ختی له سه‌ر پێویستی به‌رده‌وامی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش كرده‌وه، بۆ خزمه‌تکردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی هه‌ردوو گه‌ل .
هه‌روه‌ها مەشهەدانی ئاماژەی بەوەدا کە عێراق پشتیوانی لە هەوڵەکان دەکات بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ڕوسیا و ئۆکرانیا و ئەو شەڕانەی لە ناوچەکەدا هەڵگیرساون و داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد دەستوەردان بکەن بۆ کۆتاییهێنان بەو ململانێیانە.
له‌لای خۆیەوە باڵیۆز کوتراشێڤ ستایشی قووڵایی پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان عێراق و ڕووسیای کرد و ئامادەیی کۆماری فیدراڵی ڕووسیای دەربڕی بۆ پاڵپشتیکردنی پڕۆژە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو وڵات و بەشداریکردنی کاریگەرانە لە گەیشتن بە سەقامگیری و گەشەسەندن لە عێراقدا.
نوسینگەی ڕاگەیاندنى
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤