دکتۆر شاخەوان عەبدوڵا پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی شانشینی یەکگرتوو و گەلی بەریتانیا دەکات بۆ کۆچی دوایی شاژنە ئەلیزابێسی دووەم

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پرسەو هاوخەمی ئاراستەی خانەوادەی شاهانە و گەلی بەریتانیای دۆست کرد، بەبۆنەی کۆچی دوایی شاژنە ئەلیزابێسی دووەم.

دکتۆر شاخەوان عەبدوڵا لەپرسەنامەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە، کۆچکردوو خاوەن ڕێزو شکۆیەکی نێودەوڵەتی گەورە بوو بەدرێژایی ژیانی، هیوای سەرکەوتنیشی بۆ پادشا چارلزی سێیەم خواستووە لەبەڕێوەبردنی ئەرکەکانی داهاتویدا.

بەڕێزیان جه ختى لە پشتیوانی بەردەوامیی بۆ پتەوکردنی هاوکاری و پەیوەندییە دووقۆڵییەکان کردووەتەوە، لەکۆی ئاستەکان، لەنێوان هەردوو وڵاتی دۆست.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
٩ی ئەیلولی ٢٠٢٢