دکتۆر شاخەوان عەبدوڵا سەرۆکایەتی کۆبونەوەی لیژنەی خوێندنی باڵا دەکات، بۆ تاوتوێکردنی کۆمەڵێک یاساو بەدواداچون بۆ پرسی سەرلەنوێ ئامادەکردنەوەی ژێرخانی زانکۆکان
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە 2023/8/2 ، سەرۆکایەتی کۆبونەوەی لیژنەی خوێندنی باڵای پەرلەمانی کرد، بە ئامادەبونی سەرۆک و ئەندامانی لیژنەکە.
لە کۆبونەوەکەدا، تاوتوێی کۆمەڵێک یاسای گرنگ کرا: (یاسای خزمەتی زانکۆ، یاسای خوێندنی تایبەت، یاسای بنەمای فرە بڕوانامەیی) هەروەها باسی ناردنە دەرەوەی خوێندکاران کرا بۆ دەرەوەی وڵات و گرنگی دابەشکردنیان بەشێوەیەکی گونجاو کەهەموو پارێزگاکان بەشداربن تیایدا، وێڕای پشتیوانیکرنی پەرلەمانتاران بۆ راپەڕاندنی کارەکانی رۆژانەیان لەناو لیژنەکە.
جێگری سەرۆکی ئەنجومەن، لەمیانی کۆبونەوەکەدا، فەرمانیکرد بەدواداچون بکرێت بۆ پرسی سەرلەنوێ ئامادەکردنەوەی ژێرخانی زانکۆکان و دابینکردنی خزمەتگوزاریە بنەڕەتیەکان بۆ بینای زانکۆکان.
بەڕێزیان، جەختیشکرد لەسەر گرنگیی بەردەوامیی هەماهەنگی و هاوکاری نێوان لیژنەکەو وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و یەکلاکردنەوەی دۆسیەی دانپێدانان بە بڕوانامەی قوتابیە دەرچووەکان، لە کولێژو زانکۆکان لەناو هەرێمی کوردستان و ناوچە کێشە لەسەرەکان و یەکخستنی مەرج و رێنماییەکان لەنێوان سەرجەم زانکۆکانی عێراقدا.
نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
2ی ئابی 2023