دكتۆر شاخەوان عەبدوڵا سەرەخۆشی لە كەسوكارمان دەكات لە خانەوادەی قوربانیانی روداوەكەی حەمدانیە لە نەینەواو داوای پێكهێنانی لیژنەیەكی پسپۆڕ دەكات بۆ لێكۆڵینەوەی لە هۆكارەكانی روداوەكە
جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق, بە نیگەرانیەكی قوڵەوە بەدواداچون بۆ لێكەوتەكانی روداوی بە ئازاری ئاگری ئاهەنگەكەی حەمدانیە دەكات لە پارێزگای نەینەوا, كە بەهۆیەوە شەوی رابردوو سەدان كەس بوونە قوربانی و برینداربوون.
دكتۆر شاخەوان عەبدوڵا, پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی كەسوكارمان لە خانەوادەی كارەساتەكەی حەمدانیە كرد, داواشی لە حكومەت كرد, لیژنەیەك لە پسپۆڕانی ئەمنیی و شارەزایانی هونەری پێكبهێنێت, بۆ لێكۆڵینەوە لە هۆكاری روداوەكەو ئاشكراكردنی وردەكارییەكانی, هیوای زوو چاكبونەوەشی بۆ بریندارەكان خواستووە.
نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
چوارشەممە 27ی ئەیلولی 2023