دكتۆر شاخه‌وان عهبدولاَ چاویده‌كه‌وێت به سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و، پێكه‌وه دۆخی سیاسی عێراق و به‌رده‌وامی كاره‌كان له دامه‌زراوه‌ی یاسادان و ته‌واوكردنی شایسته ده‌ستورییه‌كان تاوتوێده‌كه‌ن
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، دكتۆر شاخه‌وان عهبدولاَ جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له هاوینه‌واری سهلاَحهدین چاویكه‌وت به جه‌نابی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی.
له‌دیدارێكدا كۆی پێشهاته‌كانی دۆخی سیاسی و ئه‌منی و ڕوداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی عێراق خرایه به‌رباس، وێڕای تاوتوێكردنی كۆمه‌ڵێك پرس و بابه‌تی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش.
له‌باره‌ی ورده‌كاری دیداره‌كه، دكتۆر شاخه‌وان عهبدولاَ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: سه‌رۆك بارزانی ته‌ئكیدی له‌پشتیوانی ته‌واوی دامه‌زراوه‌ی یاسادانان كردووه‌ته‌وه، هانی كوتله و لیژنه پهرلهمانییهكانیشی داوه هه‌وڵه‌كانیان چڕبكه‌نه‌وه بۆ په‌سه‌ندكردنی ئه‌و یاسایانه‌ی كه په‌یوه‌ستن به بواری خزمه‌تگوزاری و جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كان و پێشكه‌شه‌كردنی خزمه‌تگوزارییه بنهڕهتیییهكان به هاولاَتیان له‌سه‌رانسه‌ری عێراق، وتیشی: هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا قسه له‌باره‌ی پێویستی به‌رده‌وامی گفتوگۆ‌و لێكگه‌یشتن له‌نێوان هێزو پارته نیشتمانییه‌كان و لایه‌نه‌كانی پرۆسه‌ی سیاسی كراوه له‌پێناو ته‌واوكردنی شایسته ده‌ستورییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكی و كێشه سیاسییه‌كان.
ته‌وه‌رێكی تری دیداره‌كه تایبه‌ت بووه به پرسی شاری كه‌ركوك و تیایدا ته‌ئكید له‌گرنگی به‌رده‌وامی هاوكاری و هاوشانیی نێوان سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی كراوه‌ته‌وه له‌پێناو به‌هێزكردنی ئاسایش و سه‌قامگیری و بره‌ودان به‌واقیع و گوزه‌رانی شاره‌كه به‌جۆرێك شایسته‌ی مێژوی پارێزگاكه‌و پێگه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی بێت.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
شه‌ممه 16 نیسانی 2022