دكتۆر شاخهوان عەبدوڵا زۆربەتوندی ئیدانەی ئەو هێرشە تیرۆریستییە دهكات كه كرایه سهركهسوكارمان لە ناحیەی تازە خورماتوو و شارۆچكهی بەشیر، جەختیش دەكات، ئەنجومەنی نوێنەران لیژنەیەك پێكدەهێنێت بۆ بەدواداچونی وردەکاری ئەو تاوانە قێزەونە
جێگری سەرۆکی ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشه تیرۆریستییە ترسنۆکانەی رێکخراوی داعش ئەنجامیدا دژی هاوڵاتیانمان لە ناحیەی تازە خورماتوو و شارۆچكهی بەشیر لە باشووری پارێزگای کەرکوک ، کە هاوڵاتیانی بێتاوانی كرده قوربانی، داواشی لە لایەنە ئەمنییەکان کرد ڕێوشوێنی پێویست بگرنەبەر و تیرۆریستان راوهدوبنێن و دهستگیریان بكهن لە هەر شوێنێک بن.
دکتۆر شاخەوان عەبدوڵا جەختیشیكرد، ئەنجومەنی نوێنەران لیژنەیەكی تایبەت پێكدەهێنێت بۆ زانینی وردەكاری ئەم تاوانە قێزەونە و لێپرسینەوە لەوانەی كەمتەرخەم بوون و لەگەڵ ڕونکردنەوەی هۆكاری ئهو دهستدرێژییانهو دەستنیشاکردنی کەموکورتییەکان و چارەسەرکردنی كێشە ئەمنیەكان و کۆنتڕۆڵکردنی ناوچەکان.
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆشی ئاراستەی كەسوكاری شەهیدان كرد و، هیوای زوو چاكبوونەوەی بۆ بریندارهكان خواست.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
دووشەممە ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٢