دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا پێشوازی له شاندێكی عەشیرەت و كه‌سایه‌تییه‌كانی پارێزگه‌ی میسان ده‌كات و رۆڵی خێڵه‌كان و كاریگه‌ری ئه‌رێنییان بۆ ژیانی گشتی و سه‌قامگیری كۆمه‌ڵگه به‌رزده‌نرخێنێت
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 20/9/2022 جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له نوسینگه‌ی فه‌رمی خۆی له‌به‌غداد پێشوازیكرد له‌شاندێكی شێخی عەشیرەتەکان و پیاوماقوڵان و كه‌سایه‌تییه‌كانی پارێزگه‌ی میسان به‌سه‌رۆكایه‌تی شێخ فه‌یسه‌ڵ ره‌زاق ئه‌للامی، کە خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی بۆ ئه‌و پێشوازییە گه‌رمه‌ی لێيکراوە.
دواتر لەدیدارێکدا کۆمەڵێک پرس خرانە بەرباس کە په‌یوه‌ستن به بارودۆخی گشتی وڵات، هاوکات دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا گوێبیستی روونكردنه‌وه‌یه‌كی وردی شانده‌كه بوو ده‌رباره‌ی خه‌م و نه‌هامه‌تییه‌كانی هاوڵاتیان له پارێزگای میسان، وێڕای تاوتوێكردنی رێگه‌چاره‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه ئه‌منی و خزمه‌تگوزارییه‌كان و، گرنگی پشتیوانیکردنی كه‌رتی كشتوكاڵ و دابینكردنی پێداویستییه‌كانی جوتیارانی پارێزگه‌كه.
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران له‌میانی وته‌یەکدا ئاماژه‌یدابه به‌قوڵایی په‌یوه‌ندی مێژوویی نێوان خێڵه‌كانی عێراق و گەلی كورد، رۆڵی به‌رچاو و گرنگی خێڵه‌كان و كاریگه‌ری ئه‌رێنیشیانی بۆ سه‌ر ژیانی گشتی و هه‌وڵی به‌رده‌وامیان له‌پشتیوانی سه‌قامگیری كۆمه‌ڵگەدا به‌رزنرخاند.
نیگه‌رانی خۆشی ده‌ربڕی له‌به‌رامبه‌ر ئەو كێشه ئه‌منی و ناكۆكییانەی ناوبه‌ناو لە پارێزگاکە رووده‌دات، هاوكات به‌ڕێزی جه‌ختیكرده‌وه كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌په‌رۆشه‌وه به‌دواداچوون بۆ دۆزی خزمه‌تگوزاری و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و ئاسته‌نگه‌كان ده‌كات و، له‌رێی لیژنه‌كانی په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتارانی پارێزگاكه‌وه له‌گه‌ڵ حكومه‌ته خۆجێییه‌كان له‌سه‌ر هێڵ ده‌بێت بۆ سوككردنی بارگرانی و نه‌هامه‌تییه‌كانیان و خزمه‌تكردنی هاووڵاتیانی میسان و پارێزگه‌كانی تری عێراق.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
سێشه‌ممه 20 ی ئه‌یلولی 2022