دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا پێشوازی‌ له‌ خانەوادەو كه‌سوكاری‌ شه‌هیدانی‌ قوربانیانی‌ پرۆسه‌كانی‌ ئه‌نفال ده‌كات و جه‌ختده‌كات له‌ په‌رۆشی‌ فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان و ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران له‌ به‌دواداچوونی‌ دۆسییه‌ی‌ قه‌ره‌بوه‌كان و كۆتایهێنان به‌ نه‌هامه‌تییه‌كانیان

جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق، له‌ نوسینگه‌ی‌ فه‌رمی‌ خۆی‌ له‌ به‌غداد، پێشوازیكرد له‌ خانەوادەو كه‌سوكاری‌ شه‌هیدانی‌ قوربانیانی‌ پرۆسه‌ به‌دناوه‌كانی‌ ئه‌نفال، له‌سه‌ر ده‌ستی‌ به‌عسی‌ گۆڕبه‌گۆڕ، ژماره‌یه‌ك له‌ په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌كان و به‌رپرس و ئه‌ندامانی‌ لقی‌ پێنجی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان، ئاماده‌ی‌ دیداره‌كه‌ بوون.

له‌ سه‌ره‌تادا، میوانەکان سوپاس و پێزانینی‌ خۆیان بۆ دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا ده‌ربڕی‌، بۆ ئه‌و پێشوازییه‌ گه‌رم و به‌خێرهاتنەی لێیکردون، پاشان به‌ڕێزی له‌میانی‌ قسه‌كانیدا، جه‌ختیكرد له‌سه‌ر په‌رۆشی‌ فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان و ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران، له‌ به‌دواداچوون بۆ دۆسییه‌ی‌ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی‌ خێزان و كه‌سوكاری‌ شه‌هیدان و، كارکردن به‌ ئاڕاسته‌ی‌ هه‌ڵگرتنی‌ زیانه‌كانی‌ سه‌ریان و، سڕینه‌وه‌ی‌ شوێنه‌واری‌ رابردوو.

 

نوسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق

پێنج شه‌ممه‌ 18 ی‌ نیسانی‌ 2024