دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا پێشوازی له شاندێكی ئه‌نجومه‌نی شورای سعودی ده‌كات و، جه‌ختده‌كات له قوڵی په‌یوه‌ندیه مێژوییه‌كانی نێوان ههردووگهل و چالاككردنی كاری لیژنه‌كانی دۆستایه‌تی په‌رله‌مان و پته‌وكردنی هاوكاری و هەماهەگی هه‌ڵوێسته‌كان
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق, ئه‌مڕۆ شه‌ممه 9/9/2023، له نوسینگه‌ی فه‌رمی خۆی له به‌غداد، پێشوازیكرد له شاندێكی ئه‌نجومه‌نی شورای سعودی، به سه‌رۆكایه‌تی د. ئیبراهیم بن محه‌ممه‌د ئهلقهناس، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دۆستایه‌تی په‌رله‌مانی سعودی – عێراقی، به ئاماده‌بونی به‌ڕێز عه‌بدولعه‌زیز شمه‌ری، باڵیۆزی سعودیه له‌به‌غداد و شێخ شه‌علان ئهلكرهیم سه‌رۆكی لیژنه‌ی دۆستایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق – سعودیه و ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنه سیاسیه جیاوازەكان و لیژنه‌كانی په‌رله‌مان.
دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا، لەدەستپێکی دیدارەکەدا، به‌خێرهاتنی شاندی میوانی كرد‌و هیوای مانه‌وه‌یه‌كی خۆشی بۆ خواستن له‌نێو كه‌سوكاریان له‌عێراق، پاشان گفتوگۆ‌و تاوتوێی ئه‌و بابه‌ت و پرسانه كرا كه‌جێی بایه‌خی هاوبه‌شن.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌میانی وته‌كانیدا، جه‌ختیكرد له قوڵی پهيوهندییه مێژووییه‌كان و په‌یوه‌ندی برایه‌تی كه هەر دوو گه‌لی دراوسێ پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، ئاماژه‌شیدا به گرنگی پته‌وكردنی میكانیزمه‌كانی هاوكاری نێوان ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و شورای سعودی و چالاككردنی كاری لیژنه‌كانی دۆستایه‌تی په‌رله‌مان و، هه‌ماهه‌نگیکردن لە هه‌ڵوێسته‌كان، له به‌رامبه‌ر ئه‌و پرس و ئاسته‌نگانه‌ی ناوچه‌كه پێیدا تێده‌په‌ڕێت .
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
شه‌ممه 9 ی ئه‌یلولی 2023