دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا پیرۆزبایی‌ له‌ سه‌ندیكای‌ پارێزه‌رانی‌ عێراق ده‌كات له‌ (90) هه‌مین ساڵیادی‌ دامه‌زراندنیداو، رۆڵیان به‌رزده‌نرخێنێت له‌ژیانی‌ گشتیداو یارمه‌تیدانی هاوڵاتیان بۆ بەدەستهێنانی مافەکانیان بە یاسا

جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق , ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 24/8/2023 , له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا، پیرۆزبایی‌ له‌ پارێزه‌رانی‌ عێراق كرد له‌ (90) هه‌مین ساڵیادی‌ دامه‌زراندنی‌ سه‌ندیكای‌ پارێزه‌رانی‌ عێراق، رۆڵی‌ پارێزه‌رانیشی‌ به‌رزنرخاند له‌ ژیانی‌ گشتی‌ و یارمه‌تی‌ هاوڵاتیان له‌ به‌ده‌ستهێنانی‌ مافه‌كانیان، هه‌وڵە به‌رده‌وامه‌كانیشیانی بە گرنگ وەسفکرد له‌ چه‌سپاندنی‌ پایه‌كانی‌ دادپه‌روه‌ری‌ و دادوەری و به‌رزڕاگرتنی‌ وشه‌ی‌ راست له‌ جێبه‌جێكردنی‌ یاسا و ده‌ستووردا .

دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا، له‌به‌شێكی‌ تری‌ پیرۆزباییه‌كه‌دا، ستایشی‌ رۆڵی‌ پارێزه‌ران و پشتیواكردنیانی‌ كرد بۆ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران، له‌ ڕاو بۆچون و شاره‌زایی‌ یاسایی، له‌پێناو پته‌وكردنی‌ ئه‌ركه‌كانی‌ دامه‌زراوه‌ی‌ یاسادانان و، داڕشتنی‌ ئه‌و یاسایانه‌ی‌ په‌یوه‌ستن به‌ لایه‌نی‌ خزمه‌تگوزاری‌ و سه‌قامگیری‌ كۆمه‌ڵگاو چه‌سپاندنی‌ بنه‌ماكانی‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤ و دیموكراسی‌ و بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ چه‌مكه‌كانی‌ دادپه‌روه‌ری‌ و یه‌كسانی‌ و ئازادی‌ .

سڵاو و پێزانین بۆ پیاوانی‌ یاسا له‌ هه‌رشوێنێك بن

 

نوسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق
پێنج شه‌ممه‌ 24ی‌ ئابی‌ 2023