دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا پیرۆزبایی له رۆڵه‌كانی گه‌لەکەمان ده‌كات به‌بۆنەی بردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵۆمپی تۆپی پێ و به‌ده‌ستهێنانی نازناوی پاڵه‌وانی جامی رۆژئاوای ئاسیا
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا پیرۆزبایی له‌ڕۆڵه‌كانی گه‌لی عێراق و جه‌ماوه‌ره وه‌رزشییه‌كه‌ی کرد، به‌بۆنه‌ی سەرکەوتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵۆمپی تۆپی پێ به‌سه‌ر هاوتا ئێرانییه‌كه‌یدا، به‌لێدانی سزا (5-4) و به‌ده‌ستهێنانی نازناوی پاڵه‌وانی جامی رۆژئاوای ئاسیا بۆ خوارته‌مه‌ن 23 ساڵ، له‌یاری کۆتایی و له‌یاریگای ئه‌لمه‌دینه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌به‌غداد.
دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا، لەبەشێکی تری بەیاننامەکەیدا، ئەرک و ماندوبونی یاریزانان و تیمی راهێنان و كاره‌كانی لیژنه‌ی رێكخه‌ری ئه‌م پاڵه‌وانێتی و ڕوداوە وەرزشیە دیارەی به‌رزنرخاند.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
20 ی حوزه‌یرانی 2023