دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا پیرۆزبایی له به‌ڕێز هادی عامری و سەرکردەکانی رێكخراوی به‌در ده‌كات به‌بۆنه‌ی یادی (42) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی رێكخراوه‌كه‌وه
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق , ئه‌مڕۆ شه‌ممه 8/4/2023 له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا، پیرۆزباییه‌كی گه‌رمی له‌برای تێكۆشه‌ر به‌ڕێز هادی عامری ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی به‌درو برایانی سەرکردەو كادیره پێشكه‌وتوه‌كانی كرد، به‌بۆنه‌ی (42) هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی رێكخراوه‌كه‌یانه‌وه
دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا، رۆڵی رێكخراوی به‌دری به‌رزنرخاند كه‌له‌پێناوی ئازادی و دیموكراسیدا پێشكه‌شیان كردووه ،.
هاوكات ئاماژه‌یدا به مێژوی شه‌ره‌فمه‌ندانه و خه‌باتی هاوبه‌شی نێوان هێزه نیشتمانیه‌کان و گه‌لی كوردستان له‌روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی رژێمی دیكتاتۆری سه‌ركوتكه‌ردا.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن، جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی هاوده‌نگی و هاوكاری هاوبه‌شی نێوان هێزو پارته نیشتمانیه‌كان كرده‌وه بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئاسته‌نگه‌كان و به‌ره‌وپێشبردنی پرۆسه‌ی سیاسی و راستکردنەوەی هەڵەکان و چاره‌سه‌ری كێشه‌و به‌ره‌نگاری گه‌نده‌ڵی ببنه‌وه و ژیانێكی شه‌ره‌فمه‌ندانه بۆ تەواوی رۆڵه‌کانی گه‌له‌كه‌مان ده‌سته‌به‌ربكه‌ن .
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
شه‌ممه 8 ی نیسانی 2023