دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا پرسه‌و‌ سه‌ره‌خۆشی‌ ئاڕاسته‌ی‌ یه‌كێتی‌ نوسه‌ران و شاعیرو هونه‌رمه‌ندان ده‌كات بۆ كۆچی‌ دوایی‌ شاعیری‌ گه‌وره‌ “كه‌ریم ئه‌لعێراقی‌

جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق, ئه‌مڕۆ 1/9/2023, له ‌پرسه‌نامه‌یه‌كدا‌, سه‌ره‌خۆشی‌ گه‌رمی‌ ئاڕاسته‌ی‌ یه‌كێتی‌ نوسه‌ران و شاعیرو هونه‌رمه‌ندان كرد, بۆ كۆچی‌ دوایی‌ شاعیری‌ گه‌وره‌ “كه‌ریم ئه‌لعێراقی‌ “. كۆچی‌ دوایی‌ ئه‌و شاعیره گەورەیەی‌ به‌ زیانێكی‌ گه‌وره‌ بۆ‌ ناوه‌ندی‌ رۆشنبیری‌ و هونه‌ری‌ وه‌سفكرد، داواشی‌ له ‌یه‌زدانی‌ مه‌زن كرد, ره‌حمه‌تی‌ فراوانی‌ خۆی بەسەر‌ كۆچكردودا بڕژێنێت و به‌به‌هه‌شتی‌ به‌رینی‌ شادبكات, ئارامیش به ‌خانه‌واده‌و كه‌سوكارو خۆشه‌ویستانی‌ ببه‌خشێت.
انا لله وانا الیه راجعون ..

 

نوسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق
هه‌ینی‌ 1ی‌ ئه‌یلولی‌ 2023