دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا لەساڵیادی جه‌ژنی رۆژنامه‌وانیی عێراق دا: رۆژنامه‌وانی رۆڵێكی گه‌وره‌و گرنگی هه‌یه له‌پته‌وكردنی ئه‌زمونی دیموكراسی و گه‌یاندنی په‌یامی مرۆیی‌دا، قوربانیدانی رۆژنامه‌نوسان به‌رزده‌نرخێنین
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌بۆنه‌ی 153 هه‌مین ساڵیادی جه‌ژنی رۆژنامه‌وانی عێراق و ده‌رچوونی یه‌كه‌مین رۆژنامه له‌ساڵی 1869 به‌ناوی زه‌ورا ، پیرۆزبایی خۆی ئاراسته‌ی سه‌رۆكی سەندیکای رۆژنامه‌نووسان و بەرپرسانی سەندیکاو رۆژنامه‌نوسان و سه‌رجه‌م كارمه‌ندان دەکات لەدامەزراوەکانی راگه‌یاندن.
هیوایش بۆ ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م و پێنوسی ئازاد دەخوازێت سه‌رکەوتنی زیاتر بەدەستبهێنن لە ڕاپەڕاندنی ئه‌ركی پیشه‌یی رۆژانه‌یان له‌گواستنه‌وه‌ی راستییه‌كان و ڕێکردن لەگەڵ رووداوه‌كان بەوپەڕی دڵسۆزی و بێلایه‌نی و به‌رپرسیارییه‌تێكی به‌رزه‌وه .
دکتۆر شاخەوان عەبدوڵا له‌به‌یاننامه‌ی پیرۆزباییه‌كه‌یدا ئاماژهیداوە به‌وەی ” رۆژنامه‌وانی رۆڵێكی گه‌وره وگرنگی هه‌یه له‌پته‌وكردنی ئه‌زمونی دیموكراسی و گه‌یاندنی په‌یامی مرۆیی‌دا، قوربانیدانی خێزانی رۆژنامه‌نووسی به‌رزده‌نرخێنین كه‌خوێنی پاكی خۆیان بەخشی له‌پێناو ئازادی و پشتیوانیکردنی شه‌ڕی رزگاریخوازیی بۆ له‌ناوبرنی تیرۆریستانی داعش و هێزه ته‌كفیرییه تاریك پەرستەكان ” .
ته‌ئكیدیشی لە پشتیوانی و پشتگیری هه‌موو هه‌وڵه‌كان کردەوە کە لەلایەن دامه‌زراوه‌ی یاسادانان و حكومه‌ته‌وە دەدرێت بۆ پاراستنی رۆژنامه‌نوسان و به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانیان له‌تەواوی پارێزگاكانی عێراق.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
چوارشه‌ممه 15 ی حوزه‌یرانی 2022