دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا له‌گەل عوسمان ئه‌لغانمی تاووتوێی چه‌سپاندنی پایەکانی ئاسایش و سه‌قامگیری لەسەرانسەری وڵات ده‌كات لەگەڵ بەردەوامیی پێشکەشکردنی هاوکاری مرۆیی و به‌هاناوه چوونی بهپهلەی ئاواره‌كان
ئەمڕۆ سێشەممە 17/5/2022 جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌ردانی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی كرد و لەلایەن عوسمان ئه‌لغانمی وه‌زیری ناوخۆ‌و وه‌زیری كۆچ وكۆچبه‌ران به‌وه‌كاله‌ت پێشوازیلێکرا.
له دیدارێكدا کۆمەڵێک پرس و بابه‌تی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش تاووتوێكرا ،له‌سه‌روشیانه‌وه دۆسیەی ئه‌منی ، و پتەوکردنی توانای هێزه‌كان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ناوچەکان و ڕوبەڕوبونەوەی ئاستەنگەکان.
دکتۆر شاخەوان عەبدوڵا ستایشی ئه‌رك و رۆڵی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و قهبارەی ئه‌وبه‌رپرسیارێتییه گهورەیەی کرد کە لەئەستۆیدایە له پاراستنی ئاسایش و گیانی هاووڵاتیان.
له‌لایه‌كی تره‌وه، تەئکیدی لەگرنگی بەردەوامی پرۆگرامی كاری وه‌زاره‌تی كۆچ وكۆچبه‌ران کرد له‌پێشكه‌شكردنی یارمه‌تی مرۆیی و به‌هاناوه‌چوونی به‌په‌له بەتایبەت دابینكردنی پێداویستی مادده خۆراكییه‌كان بۆ ئاواره‌كان، ئاماژه‌شیدا به‌گرنگی پشتیوانی و هاوكاری نێوان وه‌زاره‌ته‌كان و پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی بوونی ژمارەیەكی زۆری ئاواره له‌زۆرێک لە ناوچه‌کانی هه‌رێمی كوردستان.
جێگری سه‌رۆك دوپاتی کردەوە كه دامه‌زراوەی یاسادانان پشتیوانی له‌كاری وه‌زاره‌ته ئه‌منی وخزمه‌تگوزارییه‌كان ده‌كات بەداڕشتنی یاسای پێویست.
نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
سێشه‌ممه 17ی ئایار ی 2022