دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی هه‌رێمی كوردستان تاوتوێی گرنگی به‌رده‌وامی هاوكاری له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی فیدڕاڵی ده‌كات بۆ په‌ره‌پێدانی چالاكییه رۆشنبیری و وه‌رزشییه‌كان
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له نوسینگه‌ی فه‌رمی خۆی له به‌غداد، پێشوازیكرد له به‌ڕێز ئاریان سه‌ڵاحه‌دین ئه‌سعه‌د، بریكاری وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاوڕێ لەگەڵ به‌ڕێز به‌ختیار فه‌ریق، راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاروباری وه‌رزشی.
له‌میانی دیدارێكدا، گفتوگۆكرا له‌سه‌ر گرنگی به‌رده‌وامی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی فیدڕاڵی بۆ رێكخستنی كار‌و چالاكییه‌كان و په‌ره‌پێدانی چالاكییە رۆشنبیری و وه‌رزشییەکان.
دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا، له به‌شێكی دیداره‌كه‌دا، جه‌ختیكرد له‌سه‌ر پشتیوانی ته‌واوی بۆ كه‌رتی وه‌رزش و لاوان و ئاماده‌كردنی ئه‌و توێژه گرنگه‌ی كۆمه‌ڵگا له ڕوی هزری و زانستی و رۆشنبیری و وه‌رزشییه‌وه‌و توانادارکردنیان بۆ به‌دیهێنانی ئاواته‌كانیان و پێشخستنی كۆمه‌ڵگا.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
2 ی تشرینی یه‌كه‌می 2024