دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌کانی ئاو دۆسیه‌ی ئاو و رێگه‌چاره‌كانی مسۆگه‌ركردنی پشكی عێراق له وڵاتانی دراوسێ تاوتوێ ده‌كات
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق, ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 15/8/2023, له نوسینگه‌ی فه‌رمی خۆی له به‌غداد, پێشوازیكرد له به‌ڕێز رائید جه‌شعه‌می، بریكاری ئیداری وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاو و ئه‌ندازیار حسێن عه‌بدولئه‌میر به‌كه، بریكاری هونه‌ری، به ئاماده‌بونی ئه‌لئه‌میر عزلعه‌ره‌ب ئه‌لحمێری، راوێژكاری جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.
له دیدارێكدا، پرسی به‌ڕێوه‌بردنی دۆسیه‌ی ئاو و رێگه‌چاره‌كانی مسۆگه‌ركردنی به‌ردانه‌وه‌ی پشكی عێراق له‌لایه‌ن وڵاتانی دراوسێوه تاوتوێكرا، به جۆرێک پێداویستی گلدانەوەو كه‌رتی كشتوكاڵ دەستەبەربکات.
دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا، جه‌ختیكرد له به‌رده‌وامی پشتیوانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، بۆ ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاو، به داڕشتنی یاسا و یاسا به‌ركاره‌كان، لەگەڵ گرنگیی پابەندبونی وڵاتانی دراوسێ، به رێككه‌وتن و په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، له‌پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی پشكی عێراق له ئاو
ئاماژه‌شیدا به بایه‌خی به‌كارهێنانی شێوازی مۆدێرن له ئاودان و بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی هۆشیاری تایبه‌ت به به‌كارهێنانی ئاو و پارێزگاریكردن له سه‌رچاوه‌كانی .
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
سێ شه‌ممه 15/8/2023