دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی دیوانی چاودێری دارایی حكومه‌تی فیدڕاڵی، پته‌وكردنی هاوكاری له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌ی یاسادانان و پێویستی جێبه‌جێكردنی پێوه‌ره‌كانی ده‌ستپاكی و شه‌فافیه‌ت و پاراستنی ماڵی گشتی تاوتوێده‌كات
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق , ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 16/8/2023, له‌نوسینگه‌ی فه‌رمی خۆی له‌به‌غداد, پێشوازیكرد له به‌ڕێز عه‌مار سوبحی خه‌ڵه‌ف،سه‌رۆكی دیوانی چاودێری دارایی حكومه‌تی فیدڕاڵی و شاندێك له كادیرانی چاودێری دارایی، به ئاماده‌بونی په‌رله‌مانتار خاتوو ئیخڵاس دلێمی.
له دیدارێكدا، گفتوگۆ‌و تاوتوێی ئه‌و پرس و بابه‌تانه كرا په‌یوه‌ستن به میكانیزمه‌كانی كاری دیوانی چاودێری دارایی‌و ئه‌و ئه‌ركانه‌ی پێیان سپێردراوه، له به‌دواداچوونی دۆسییه‌كان و وردبینیکردنی رێوشوێنه‌كان و جێبه‌جێكردنی یاسا و رێساکان و رێنماییه داراییه‌كان.
دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا، جه‌ختیكرد له ئاماده‌یی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، بۆ پێشكه‌شكردنی پشتیوانی و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی روبه‌ڕوی قوتی هاوڵاتیان ده‌بێته‌وه، به‌داڕشتنی یاسا و یاسا به‌ركاره‌كان.
به‌ڕێزی داواشیكرد، بایه‌خ به پته‌وكردنی هاوكاری له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌ی یاسادانان و لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كانی په‌رله‌مان بدرێت، لەگەڵ پێویستیی جێبەجێکردنی پێوه‌ره‌كانی ده‌ستپاكی و شه‌فافیه‌ت و پارێزگاریکردن لە ماڵی گشتی.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
چوارشه‌ممه 16 ی ئابی 2023