دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی رێكخراوه ناحكومییه‌كانى هه‌رێمی كوردستان تاوتوێی پته‌وكردنی ده‌رفه‌تی هاوكاری نێوان دامه‌زراوه‌ی یاسادانان و رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان ده‌كات بۆ بەدیهێنانی ئامانجی هاوبه‌ش
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌نوسینگه‌ی فه‌رمی خۆی له‌به‌غداد، پێشوازیكرد له به‌ڕێز بارزان ئه‌كره‌م مه‌نتك، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی رێكخراوه ناحكومییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان.
له دیدارێكدا، گفتوگۆ‌و تاوتوێی ئه‌و بابه‌ت و پرسانه كرا، كه تایبه‌ته به رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ.
دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا، له‌میانی وته‌كانیدا جه‌ختیكرد “پشتیوانی هه‌ماهه‌نگی له ئاستێكی به‌رز و هاوكاری نێوان فه‌رمانگه‌ی رێكخراوه‌كان له حكومەتی هه‌رێم و فه‌رمانگه‌ی رێكخراوه‌كان له‌حكومه‌تی ئیتحادی ده‌كه‌ین “.
ئاماژه‌شیدا به‌گرنگی پاڵپشتیكردنی كاری رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، له‌پێناو پته‌وكردنی دەرفه‌تی هاوكاری نێوان دامه‌زراوه‌ی یاسادانان و رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان بۆ بەدیهێنانی ئامانجی هاوبه‌ش و ئه‌نجامی ئه‌رێنی له‌بواری یاساداڕشتن و یاسادانان و خستنه‌گه‌ڕی هه‌وڵ و تەقەلای زیاتر بۆ چه‌سپاندنی پایه‌كانی ئه‌زمونی دیموكراسی و ئازادی، به‌شێوه‌یه‌ك بارودۆخی ئاسایش و سه‌قامگیری گه‌شه‌سه‌ندن له‌سه‌رتاسه‌ری وڵات پته‌وبكات .
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
2ی ئابی 2023