دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا له‌میانی پێشوازیكردنی له ژماره‌یه‌ك نه‌قیبی سه‌ندیكاكانی پزیشكان و هونه‌رمه‌ندان، جه‌خت له‌سه‌ر رۆڵی سه‌ندیكا پیشه‌ییه‌كان ده‌كاتەوە له برەودان بە کاری حكومه‌ته‌كان و رابوونی كۆمه‌ڵگا
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق, ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 15/8/2023, له نوسینگه‌ی فه‌رمی خۆی له به‌غداد, پێشوازیكرد له دكتۆر مسته‌فا هیتی، نه‌قیبی ده‌رمانسازه‌كانی عێراق و دكتۆر عه‌قیل شاكر مه‌حمود، نه‌قیبی پزیشكانی عێراق و دكتۆر ئه‌بوبه‌كر زیاد ئه‌لڕاوی، نه‌قیبی پزیشكانی ددان و دكتۆر جه‌بار جودی نه‌قیبی هونه‌رمه‌ندان .
له سەرەتای دیدارەکەدا، نه‌قیبی سه‌ندیكاكان، خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی بۆ چاوكه‌وتنیان به جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن.
پاشان، رێگه‌چاره‌كانی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و فراوانكردنی ئاسۆكانی هاوكاری نێوان دامه‌زراوه‌ی یاسادانان و سه‌ندیكاكان تاوتوێكرا، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌زمونی دیموكراسی پته‌وبكات و ئه‌رك و به‌رپرسیارێتییەکان راپەڕێنێت، بۆ خزمه‌تكردنی سه‌رجه‌م توێژه‌كان و به‌دیهێنانی چاوەڕوانییەکانیان.
دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا، له‌میانی وته‌كانیدا جه‌ختی له‌سه‌ر رۆڵی سه‌ندیكا پیشه‌ییه‌كان كرده‌وه، له برەودان بە کاری حكومه‌ته‌كان و به‌شداریكردنیان له چه‌سپاندنی پێوه‌ره‌كان و به‌شداربونیان له داڕشتنی یاسا‌و ده‌ركردنی بۆ رابوونی كۆمه‌ڵگا.
وتیشی: ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران په‌رۆشه بۆ پشتیوانیکردنی كادیره‌كانی خزمه‌تگوزاری و پزیشكی و هونه‌ریی و پاراستنیان، تابتوانن كار‌و چالاكییه‌كانیان ئه‌نجامبده‌ن و هاوڵاتیبونیان پته‌وبكه‌ن و پارێزگاری لە ناسنامه‌ی نیشتیمانیان بکەن.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
سێ شه‌ممه 15/8/2023