دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا له‌میانی سه‌رۆكایه‌تیكردنی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی پسپۆڕانی تایبه‌ت به‌هه‌ڵبژاردنی كۆمیسیارانی مافه‌كانی مرۆڤ، جه‌خت له‌پێویستی پابه‌ندبوون به پێوه‌ره‌كانی شاره‌زایی و لێهاتوویی و له‌به‌رچاوگرتنی هاوسه‌نگی نوێنه‌رایه‌تی پێكهاته‌كان ده‌كات
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق , ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 17/7/2023, سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌ی شاره‌زایانی تایبه‌ت به‌هه‌ڵبژاردنی كۆمسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤی كرد، به‌ئاماده‌بونی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌كه.
له‌میانی كۆبونه‌وه‌كه‌دا، تاوتوێی به‌رده‌وامبونی كاری لیژنه‌كه كرا به‌پێی رێكاره یاساییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامه نوێكان و، ده‌ستنیشانكردنی میكانیزم و رێ‌و شوێنه ئیداری و یاساییه‌كان و خشته‌ی كاتی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كاندیده‌كان.
دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا گوێبیستی وتەی سه‌رۆك لیژنەو ئه‌ندامه‌كان بوو، لەگەڵ تۆمارکردنی تێبینیە ورد‌و گشتیەکان، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی ته‌واوكراوه سه‌باره‌ت به‌فۆرمی پێشكه‌شكردن بۆ خۆكاندیدكردن و تاوتوێكردنی زانیاری كه‌سێتییان .
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌میانی وته‌كانیدا، جه‌ختیكرد له‌سه‌ر پێویستی پابه‌ندبوون به پێوه‌ر و ساڵه‌كانی ئه‌زمون و لێهاتویی و بروانامه‌ی زانستی و ره‌چاوكردنی هاوسه‌نگی نوێنه‌رایه‌تی پێكهاته‌كان تیایدا.
ئاماژه‌شیدا به‌گرنگی پێكهێنانی كۆمسیۆنێكی نوێی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، بۆ چاودێری جێبه‌جێكردنی كاری دامه‌زراوه پەیوندیدارەکانی حكومه‌ت و، پەرەدان به بڵاوكردنه‌وه‌ی كه‌لتوری رێزگرتن له‌مافه‌كانی مرۆڤ و بەردەوامیدان بە ئه‌زمونی دیموكراسی و پاراستنی ماف و ئازادییه‌كان.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
دووشه‌ممه 17 ی ته‌مموزی 2023