دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا : عێراق وڵاتێکی خاوه‌ن سه‌روه‌ری نیشتمانییه، هیچ پاساو و بەهانەیەک نیە وڵاتانی دراوسێ خاك و ئاسمانه‌كه‌ی پێشێلبکەن
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق جه‌خت دەکات كه‌عێراق هه‌موو ده‌ستدرێژییه‌كی ده‌ره‌كی لەلایەن وڵاتانی دراوسێی بۆ سه‌رخاك و ئاسمانه‌كه‌ی ره‌تده‌كاته‌وه، هه‌ڵوێستی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و
حكومه‌تی عێراقیش له‌وباره‌یه‌وه زۆر روون و ئاشكرایه و، به‌فه‌رمی پێشێلكردنی سەروەری و بەکارهێنانی خاکەکەمان بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی سەربازی لەلایەن تورکیاوە لەناوچە سنورییەکان ره‌تده‌كاته‌وه، یاخۆد بۆردومانه موشه‌كییه‌كەی ئێران بۆ سه‌ر پارێزگه‌ی هه‌ولێركه له‌سه‌ر ئاستی حكومی و سیاسی و جەماوەرەوە بەتوندی سه‌ركۆنه‌كرا .
دکتۆر شاخەوان عەبدوڵا له‌میانی كۆبونه‌وه‌یه‌کی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئەنجومەنی نوێنەران له‌گه‌ڵ فوئاد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و كادیره پێشكه‌وتووه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی کە ئه‌مڕۆ له‌هۆڵی ده‌ستووری به‌ڕێوه‌چوو به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی فراكسیۆن ولیژنه‌كانی په‌رله‌مان و ژماره‌یه‌ك له‌په‌رله‌مانتاره‌كان، ئاماژه‌یدا بەوەی ” عێراق وڵاتێکی خاوه‌ن سه‌روه‌ری نیشتمانییه‌و، هیچ پاساوێك نییه بۆ ئه‌وه‌ی وڵاتانی دراوسێ ده‌ستدرێژی بكه‌نه سه‌ر خاك و ئاسمانه‌كه‌ی، بەردەوامی به‌زاندنی خاكه‌كەشی پێشێلكارییه‌كی روونی ئاسایش و سه‌قامگیری وڵاتە، لێكه‌وته‌كانیشی كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی و ئابووری له‌گه‌ڵ دراوسێكانی دەبێت.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
یه‌كشه‌ممه 24 ی نیسانی 2022